سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:5

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه‌، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشیدا).

تەفسیر

موسامان نارد بۆ لای بەنو ئیسرائیل وە بە بەڵگە و نیشانە وموعجیزەکانمان پاڵپشتیمان کرد کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، وە ئەو لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوبوو، وە فەرمانمان پێکرد تاوەکو گەلەکەی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو ڕووناکی ئیمان و زانست، وە فەرمانیشمان پێکرد کە ئەو ڕۆژانەیان بەبیر بھێنێتەوە کەخوای گەورە ناز ونیعمەتەکانی خۆی تێیدا بەسەردا ڕشتن، چونکە لەو ڕۆژانەدا بەلگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەبوون لەسەر یەکخواپەرستی و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو، وە ڕشتنی ناز ونیعمەتەکانی بەسەر باوەڕداراندا، ئەمەش ئارامگرانێک لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە وبەردەوام بووان لەشوکر سوپاسی لەسەر ناز ونیعمەتەکانی سوودی لێ دەبینن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە