سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:4

وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ

ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه‌) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ با‌نگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه‌)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیرو هۆشمه‌ندانه‌)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه‌)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه‌).

تەفسیر

ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ لای گەلەکانیان بەو زمانە نەبێت کە ئەوان قسە و گفتوگۆی پێدەکەن، تاوەکو ئەوەی لای خوای گەورەوە ھاتووە ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن لێی، وە ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەناردووە تاوەکو خەڵکی ناچار بەباوەڕھێنان بەخوا بکەن، خوای گەورە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی ویست گومڕای دەکات، وە ھەرکەسێکیشی ویست بەفەزڵی خۆی ھیدایەتی دەدات، زاڵ و بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ و بەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەدروستکراوەکان و بەڕێوەبردنیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە