سورەت 14 · جوزء 13
سورة إبراهيم · 14:6
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنْجَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ۚ وَفِي ذَٰلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ
(یادیان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - چیرۆکی مو‌سا بۆ ئوممەتەکەت باس بکە کاتێک گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، وە بەگەلەکەی لە بەنوئیسرائیل وت: یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە کە خوای گەورە پێ بەخشیون، پێی وتن: ئەی گەلەکەم یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە بەسەرتانەوەیە کاتێک خوای گەورە ڕزگاری کردن لە فیرعەون و دارودەستەکەی، وە سەلامەتی کردن لە سزای ئەوان، کە توندترین سزایان دەدان، کوڕەکانیان سەردەبڕین تاوەکو کەسێک لەدایک نەبێت بەرەنگاریان ببێتەوە و دەست بگرێت بەسەر موڵک وپاشایەتی و دەسەڵاتەکەی فیرعەوندا، وە ئافرەتەکانیان دەھێشتنەوە تاوەکو سوک و ڕیسوایان بکەن و بیانکەن بەکارەکەر و خزمەتکاری خۆیان، لەم کار و بەڵا و ناخۆشیەی لەلایەن ئەوانە بەسەرتاندا ھات تاقیکردنەوەیەکی گەورەی ئێوەی تێدایە، چونکە خوای گەورە لەبەرامبەر ئارامگرتن لەسەر ئەو بەڵا و ناڕەحەتیانە پاداشتی دانەوە، ئەویش بەوەی ڕزگاری کردن لەدەست فیرعەون و دارودەستەکەی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە