سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:10

۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى ۚ قَالُوا إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا تُرِيدُونَ أَنْ تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ

پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: با‌شه‌، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه‌؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره‌، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!

تەفسیر

پێغەمبەرەکانیشیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئایا گومان و دوودڵن لە یەکخواپەرستی و بەتاک وتەنھا زانینی زاتی ھەق تەعالای (اللە)؟ کە ئەو خالیق و دروستکەری ئاسمانەکان و زەوییە، وە بەبێ ئەوەی پێشتر نموونەیان ھەبێت بەدی ھێناون؟ ئەو خوایە بانگتان دەکات بۆ باوەڕھێنان، تاوەکو گوناھەکانی پێشوترتان بسڕێتەوە، وە لە دونیایشدا بۆ کاتێکی دیاریکراو دواتان بخات تا ئەو ساتەی کاتی دیاریکروای خۆتان دێت، گەلەکانیش بە پێغەمبەرەکانیان وت: ئێوە وەک ئێمە تەنھا مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەرمانەوە، ئێوە دەتانەوێت لەو خوایانەی باب و باپیرانمان پەرستویانن لامان بدەن، کەوابێت ئەگەر ڕاست دەکەن بەڵگە و نیشانەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن لەسەر سەلماندن و ڕاستگۆییتان کە ئێوە پێغەمبەرن و بۆ لای ئێمە ڕەوانە کراون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە