سورەت 14 · جوزء 13
سورة إبراهيم · 14:11
قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ
پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
تەفسیر
پێغەمبەرەکانیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئێمەیش وەک ئێوە مرۆڤین، نکۆڵی لەوە ناکەین کە وەک ئێوە واین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لە ھەموو شتێکدا وەک یەکین، بەڵام ھێندە ھەیە خوای گەورە ناز و نیعمەت و بەخششی تایبەتی بە فەزڵی خۆی دەبەخشێت بەو بەندانەی کە خۆی دەیەوێت، وە لە نێو خەڵکیدا بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەی خۆی ھەڵیان دەبژێرێت و دەیانکات بە پێغەمبەر، وە ئێمەیش بۆمان نییە و ناتوانین ھیچ نیشانە و بەڵگەیەکتان بۆ بھێنن لەوانەی داوامان لێدەکەن بە ویستی خوای گەورە نەبێت، چونکە ھێنانی ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە لە دەسەڵات و توانای ئێمەدا نییە، بەڵکو تەنھا خوای گەورە دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە، وە باوەڕدارانیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە