سورەت 14 · جوزء 13
سورة إبراهيم · 14:9
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ ۛ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ ۚ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ
باشه، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
تەفسیر
- ئەی بێباوەڕان - ئایا ھەواڵی لەناوچوونی ئوممەتان و گەلانی پێش خۆتان پێ نەگەیشتووە؟ وەک گەلی نوح وگەلی عاد و گەلی ھود، وە سەمود وگەلی صاڵح، وە ئەو ئوممەت و گەلانەی تریش کەدوای ئەوان ھاتن؟ ئەوانە زۆرن و ناژمێررین تەنھا خوای گەورە دەزانێت چەند بوون، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان، بەڵام ئەوان لەداخ و مەراق و قینی دڵیان لەو پێغەمبەرانە دەستی خۆیان دەبرد بەناو دەمیاندا و دەیانگەست، وە وتیان بە پێغەمبەرەکانیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی ئێوە ھێناوتانە، وە بە ڕاستی ئێمە گومانمان ھەیە لەوەی ئێوە بۆ لای ئێمە ھاتبن، وە گومانمان ھەیە لەوەی کە ئێمەی بۆ بانگ دەکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە