سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:37
وَكَذَٰلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ
ههر بهو شێوهیه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕهوانه کردووه) قورئانمان وهکو داوهرێك بهعهرهبیهکی پاراو دابهزاندووه، سوێند بهخوا ئهگهر شوێنی ئارهزووهکانی ئهوان بکهویت، دوای ئهوهی زانستی و زانیاری تهواوت (لهلایهن خواوه) بۆ هات، ئهوه هیچ پشتیوان و پارێزهرێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
تەفسیر
ھەروەکو چۆن پەرتووک و کتێبە پێشووەکانمان بۆ پێغەمبەران بەزمانی گەل و نەتەوەکانی خۆیان بووە، ھەر بەو شێوەیەش قورئان کە بە ڕوونی وڕاشکاوی ھەق و راستیەکانی ڕوون کردوەتەوە بەزمانی عەرەبی بۆ تۆ دابەزاندووە تاوەکو گشت حوکم و بڕیارێکت بەگوێرەی ئەو بێت، -ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بێتۆ شوێن ھەواو ئارەزووی خاوەن کتێبەکان (جولەکە و گاورەکان) بکەویت بەوەی واز لەو شتانە بھێنیت کە لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە دوای ئەو ھەق و زانست و زانیارییە کە خوای گەورە فێری کردویت، ئەوا خوای گەورە پشتیوان و پشتگیرت نابێت وە سەرت ناخات بەسەر دوژمنەکانتدا، وە ھیچ شتێکیش ناتوانێت بتپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە