سورەت 13 · جوزء 13

سورة الرعد · 13:38

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ

سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کارو ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ چەندین پێغەمبەری ترمان لەناو مرۆڤەکان ناردووە، تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە ژن دێنیت، بەڵکو ئەوانیش وەکو تەواوی مرۆڤەکانی تر ژن و مناڵ و وەچە و زوڕییەتمان بۆ بڕیاردان، ئەوانمان وەک فریشتەکان دروست نەکردووە کە ژن ناھێنن و وەچەو مناڵ ناخەنەوە، وە تۆ لەو پێغەمبەرانەیت وەک تەواوی مرۆڤەکانی تر مرۆڤن کە ژن دەھێنن و مناڵیان دەبێت، ئیتر ئەو بتپەرست و موشریکانە بۆچی سەریان لەوە سوڕ دەمێنێت تۆیش بەو شێوەیەیت؟! ھیچ پێغەمبەرێک بۆی نییە لە خۆیەوە بەبێ ئیزن و مۆڵەتی خوای گەورە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەیەک بھێنێت بۆ گەل و نەتەوەکەی، ھەموو کارێک خوای گەورە بڕیاری لەسەردابێت لەتێنوسێکدا نوسراوەتەوە و باسکراوە، وە ماوەیەکی دیاری کراویشی ھەیە بەھیچ شێوەیەک پێش و پاش ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا ڕوو دەدات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە