سورەت 13 · جوزء 13

سورة الرعد · 13:36

وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَفْرَحُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ الْأَحْزَابِ مَنْ يُنْكِرُ بَعْضَهُ ۚ قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ

ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه‌، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه‌.

تەفسیر

ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتمان پێدان، وە لەگاورەکانیش ئینجیلمان پێدان، - ئەی پێغەمبەری خوا - ھەندێکیان دڵخۆشن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ ھاتوەتە خوارەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی لەگەڵ ھەندێک لەو کتێبانەی لایانە یەك دەگرێتەوە ، بەڵام ھەندێک لە دەستە وتاقمی جولەکە وگاورەکان نکۆڵی لەوە دەکەن بۆ تۆ دابەزیوە لەوەی لەگەڵ ھەواو ئارەزووی ئەواندا یەك ناگرێتەوە ، یان وەسفی ئەوان دەکات بەدەستکاری کردن و گۆڕانکاری تێیاندا، جا تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: بە راستی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم کە تەنھا خوای گەورە بپەرستم و ھیچ کەسێکیش نەکەم بە ھاوەڵ و شەریکی، تەنھا لەو داوا دەکەم و دەپارێمەوە، وە لەغەیری ئەو داوا ناکەم و لە ھیچ کەسیکی تر ناپاڕێمەوە، وە سەرنجام و گەڕانەوەیشم ھەر بۆ لای ئەوە، تەورات و ئینجیلیش کاتی خۆی ھەر بۆ ئەم مەبەستە ھاتبوون، بەڵام دەستکاری کران و مانا و مەبەستەکانیان گۆڕران.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە