سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:18

وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ

براکانیشی هاتن به‌هه‌ندێ خوێنی ساخته‌وه که به‌سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئه‌ویش وتی: نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئه‌م کاره‌تان سازداوه‌، جا چارم ته‌نها خۆگریی و ئارام گرتنه به‌جوانترین شێوه‌، هه‌ر خواش داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن.

تەفسیر

بە فڕوفێڵێك ویستیان ئەو هەواڵە درۆیە بۆ باوكیان دڵنیا بكەنەوە، هاتن كراسەكەی یوسفیان بە خوێنێكی درۆینەوە خوێناوی كرد، واتا بەخوێنی شتێكی تر، بۆ ئەوەی باوكیان متمانەیان پێ بكات و وابزانێت لە ئەنجامی خواردنی گورگەكە خوێناوی بووە، بەڵام یەعقوب زیرەكتر و چاوكراوە تر بوو، ئەویش بەوەی كە ئەو كراسەی خوێناویان كرد بوو هیچ نەدڕابوو، پێی وتن: ئەوەی دەیڵێن هیچی وانییە و باوەڕتان پێ ناكەم، بەڵكو ئەوە هەواو و ئارەزووی خۆتانە ئەم كارە ناشیرینەی بۆ ڕازاندونەتەوە، چارەی من تەنها ئارامگرتنێكی جوانە كە هیچ گلەیی و گازندەی تێدا نەبێت، هەر لە خوایش داوای یارمەتی و كۆمەكی دەكەم، لەبەرامبەر ئەوەی كە دەڵێن یوسف گورگ خواردویەتی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە