سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:17
قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِنْدَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ ۖ وَمَا أَنْتَ بِمُؤْمِنٍ لَنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ
وتیان ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان: به‌ڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان ده‌کردو یوسفمان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێ هێشت، ئه‌وسا گورگه‌که په‌لاماری دا‌و خواردی، به‌ڵام تۆ هه‌میشه بڕوامان پێناکه‌یت ئه‌گه‌رچی ئێمه ڕاستگۆش بین....
تەفسیر
وتیان: ئەی باوكە گیان، ئێمە ڕۆشتین پێشبڕكێ و ڕم و تیر بازێن بكەین، وە یوسفمان لای كەلوپەل و خواردنەكانمان جێهێشت تاوەكو ئاگاداریان بێت و بیانپارێزت، كەچی كە هاتینەوە بینیمان گورگ خواردویەتی، خۆ ئێمە دەزانین كە تۆ باوەڕمان پێ ناكەیت، هەرچەند ڕاستیش بكەین، چونكە تۆ بە گومانیت لێمان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە