سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:19
وَجَاءَتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُوا وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُ ۖ قَالَ يَا بُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَامٌ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ
ئه‌وسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنه‌ره‌کایان نارد ئاو بهێنێت (ئه‌ویش چووه سه‌ربیره‌که) و سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌وه، کاتێك هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته ده‌ره‌وه، کاتێك کابرا بینی، وتی: خه‌ڵکینه مژده بێت ئه‌مه لاوێکه (ئه‌وسا هه‌ر که‌سێك بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به‌به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) یوسفیان شارده‌وه و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (چاودێری یوسف ده‌کات و کارێکی گه‌وره‌ی پێیه‌تی).
تەفسیر
دوای ئەوە كاروانێك بەوێدا تێپەڕین، كەسێكیان نارد ئاویان بۆ بهێنێت، ئەویش دۆڵچەی ئاوەكەی خستە نێو بیرەكەوە، یوسف خۆی هەڵواسی بە گوریسی دۆڵچەكەوە، جا كاتێك ئەو كەسە یوسفی لاوی جوانی بینی سەری سوڕما و وتی: موژدەم بدەنێ ئەمە تازە لاوێكی جوانە، ئەو كەسە و هەندێك لە هاوەڵەكانی ئەم بەسەرهات و هەواڵەیان لە خەڵكەكەی تری ناو كاروانەكە شاردەوە، بۆ ئەوەی دواتر وەك كاڵایەك بۆ خۆیان هەڵی بگرن و بیفرۆشن، وە خوای گەورەش زانا و ئاگادارە بەوەی لەگەڵ یوسف‌دا ئەیكەن كە دەیانەوێت یوسف وەك كاڵا و كەلوپەك دابنێن، وە هیچ شتێكیشی لا نهێنی و شاراوە نییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە