سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:93

وَيَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ۖ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ ۖ وَارْتَقِبُوا إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ

ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه‌، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێش درۆزنه‌، ئێوه چاوه‌رێ بن به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێم.

تەفسیر

ئەی گەلەکەم ھێندەی لە تواناتاندا ھەیە لەسەر ئەو ڕێچکەیەی لەسەری بوون و ھەرچیتان کردووە و ئەنجامتان داوە ھەر ئەوە بکەن و بەردەوام بن لەسەری، وە منیش ھێندەی لە توانامدا ھەیە خەریکی ئەو کارە دەبم کە پێی ڕازیم، پاشان دەزانن کاممان سزای سەختمان بۆی دێت و سووک و ڕیسوای دەکات، وە کێش درۆ دەکات لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، چاوەڕێی بڕیاری خوابن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێ دەکەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە