سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:94

وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ

کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.

تەفسیر

جاکاتێک بڕیاری ئێمە ھات بۆ سزادان و لەناو بردنی گەلی شوعەیب، شوعەیب و ئەوانەیش کە لەگەڵیدا باوەڕیان ھێنابوو بەڕەحم و میھرەبانی خۆمان ڕزگارمان کردن، وە تاوانباران و ستەمکارانی گەلەکەیشیمان بە دەنگێکی زۆر گەورەی بەھێز لەناوبردن، وە ھەر لەشوێنی خۆیان ھەموویان دەمەونخون کەوتن و مردن، ڕومەتیان نوسابوو بە گڵ و خۆڵەکەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە