سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:92
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ
شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
شوعەیبیش لە وەڵامدا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم ئایا عەشیرەت و ھۆزەکەم لاتان لە خوای گەورە بەڕێزتر و خۆشەویسترە؟ وە خوای گەورەتان پشتگوێ خستووە و وازتان لێھێناوە ھەر لەبەر ئەوەیشە باوەڕتان نەھێناوە بە پێغەمبەرەکەی کە بۆی ناردون، بێگومان پەروەردگارم ئاگاداری ھەموو کارەکانتانە، وە لە دونیا لە ناوتان دەبات و تۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە، وە لە دواڕۆژیشدا سزای سەختان پێ دەچێژێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە