سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:88

قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ ۚ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

تەفسیر

ئەمجا شوعەیب بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم باشە ئەگەر من بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و چاوڕوونیم لای پەروەردگارمەوە بۆ ھێنان، وە ڕزق و ڕۆزی پاک و حەڵاڵی پێدام، وە لەو رزق و رۆزییە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیم، ئایا ئەو کاتە ئێوە ھەڵوێستان چی دەبێت؟ وە من نامەوێت ڕێگری کارێکتان لێ بکەم، بەڵام خۆیشم ئەنجامی بدەم، بێگومان من تەنھا کاری چاکە و چاکسازیم بۆ ئێوە دەوێت، ئەویش بەوەی بە پێی توانای خۆم بانگتان بکەم بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵێ پەروەردگار، وە دۆزینەوەی تەوفیق و سەرفرازی و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتیش تەنھا بە خوایە، وە لەھەموو کاروبارێکیشمدا تەنھا پشت و پەنام ھەر ئەوە و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە