سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:89
وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ ۚ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِنْكُمْ بِبَعِيدٍ
ئهی قهوم و خزمانم ناکۆکی و دژایهتیتان لهگهڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئهو ئایین و بیرو باوهڕهی هێناومه لهلایهن خواوه بهدرۆی بزانن و) جا ئهو کاته ئهوهی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوهش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانهوه زۆر دوور نیه.
تەفسیر
ئەی گەلەکەم ناکۆکی و دوژمنایەتیتان بۆ من واتان لێ نەکات ھەڵتانێت و سووربن لەسەر بێباوەڕی، بەو ھۆیەوە دووچاری ئەو سزا و بەڵایە بن کە دووچاری گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو، خۆ بەسەرھاتی گەلی لوطیش لە ڕووی جێگا و لە ڕووی کاتیشەوە لە ئێوەوە دوور نییە، خۆ دەزانن چیان بەسەرھات، دەی کەوابوو پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە