سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:87
قَالُوا يَا شُعَيْبُ أَصَلَاتُكَ تَأْمُرُكَ أَنْ نَتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَنْ نَفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاءُ ۖ إِنَّكَ لَأَنْتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گا‌ڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
تەفسیر
لە وەڵامدا گەلەکەی شوعەیب پێیان وت : ئەی شوعەیب، ئایا ئەو نوێژانەی کە ئەنجامیان دەدەیت بۆ خوای گەورە فەرمانت پێ دەکەن کە ئێمە واز لەو بت و خوایانە بھێنین کە باوباپیرانمان پەرستویانن؟ وە ڕێگریمان لێدەکەن کە بە ئارەزووی خۆمان چیمان بوێت لەگەڵ ماڵ و سامانەکەماندا ئەنجامی بدەین؟ یان چۆنمان بوێت گەشەی پێ بدەین و زیادی بکەین؟ وە پێیان وت : بەڕاستی تۆ کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆ و ژیر و دانا بوویت پێش ئەوەی دەست بکەیت بەم بانگەوازە، باشە ئەوە تووشی چی بوویت وا خۆت سەرقاڵ کردووە بەم قسە و باسانەوە؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە