سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:86

بَقِيَّتُ اللَّهِ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ۚ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ

ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان ده‌هێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵالی کردووه بۆتان، ئه‌وه چاکتره له زۆرێکی حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم به‌رامبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم).

تەفسیر

ڕزق و ڕۆزییەک کە خوای گەورە بە حەڵال و پێدانی مافی خەڵکی بە تەواوی و بێ کەم و کورتی بۆتانی دەھێڵێتەوە چاکترە لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کە بەتەرازوبازی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری وەری دەگرن و پەیدای دەکەن، کەوابوو ئەگەر ئێوە باوەڕدارێکی ڕاستەقینە و ڕاست و دروستن بەو بەشە ڕازی بن کە خوای گەورە پێی داون و بۆتانی دەھێڵێتەوە، وە منیش چاودێر نیم بەسەر کاروکردەوە و ئەو فڕوفێڵ و تەرازوبازییەی ئەنجامی دەدەن و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکەم، بەڵکو ئەوەی چاودێرە بەسەر ئەو کارانەوە تەنھا ئەو زاتەیە کە ئاگاداری نھێنی و چپەکانیشتانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە