سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:53
قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَنْ قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ
وتیان ئهی هود: بهڵگهیهکی زۆر ڕۆشنت بۆ نههێناوین تا به تهواوی ئێمه قهناعهت بکهین (که تۆ پێغهمبهری خوایت) و ئێمهش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسهی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه بهڕاستێتی تۆ.
تەفسیر
گەلەکەی وتیان بە ھود: ئەی ھود بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرای وات بۆ نەھێناوین تا باوەڕت پی بکەین، وە ئێمەیش لەبەر وتەی بەتاڵ و پڕوپوچی تۆ واز لەخوا و بتەکانمان ناھێنین، وە ھەرگیز باوەڕ بەوەیش ناکەین گوایە تۆ پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا بیت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە