سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:52
وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ
ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.
تەفسیر
ئەی گەلەکەم داوای لێ‌خۆش بوون لە خوای گەورە بکەن، پاشان تەوبە بکەن لە گوناھەکانتان - گەورەترینیان ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە - و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر واتان کرد ئەوا خوای گەورە بارانی بە خوڕتان بۆ دەبارێنێت، وە سەرەڕای ھێز و توانا و دەسەڵاتی خۆتان خوای گەورە زیاتر بەھێزتان دەکات و عیززەت و سەربەرزیتان پێ دەبەخشێت بە زۆر بوونی منداڵ و نەوە و سەروەت و سامان، وە پشت ھەڵمەکەن لەوەی بانگەوازتان دەکەم بۆ لای، ئەو کات دەچنە ڕیزی تاوانبارانەوە ئەگەر ھاتوو پشتان ھەڵکرد لێی، وە بێباوەڕ بوون بەخوا و ئەوەی بۆم ھێناون بە درۆتان زانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە