سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:54
إِنْ نَقُولُ إِلَّا اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ ۗ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ
ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...
تەفسیر
تەنھا ھەر ئەوەیش دەڵێین: ھەندێک لە خواکانمان کە تۆ ڕێگریمان لێ دەکەیت لە پەرستنیان شێتیان کردویت، ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: من خوای گەورە دەکەم بە شاھید و ئێوەیش شاھید بن کە من بەریم لە پەرستنی ئەو خوایانە کە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن، جگە لە خوای گەورە خۆتان و خواکانتان ئەوانەی کە وا دەزانن منیان شێت کردبێت چیتان لە دەست دێت بیکەن و درێغی مەکەن لە زیان پێ گەیاندنم، پاشانیش ھیچ مۆلەتم مەدەن و چاوەڕێ مەکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە