سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:49

تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ۖ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَٰذَا ۖ فَاصْبِرْ ۖ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌، جا خۆگرو به ئارام به‌، چونکه به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) کە بۆم باسکردیت بەسەرھات و بەشێکە لەو ھەواڵە نادیارانەی کە پێش ئەم وەحی و نیگایەی بۆت ھاتووە نە خۆت و نە گەلەکەیشت ئاگاداری نەبوون و نەتاندەزانی، دەی تۆیش ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت و ئازار و بەدرۆخستنەوەی گەلەکەت ھەروەک چۆن نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازار و بەدرۆخستنەوەی گەلەکەی، بێگومان سەرکەوتن و پاشەڕۆژی ڕوناک بۆ ئەو کەسانەیە کەفەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگرییەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە