سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:48

قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ أُمَمٍ مِمَّنْ مَعَكَ ۚ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ

(ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌) وترا: ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی به‌بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، به‌ره‌که‌تی زۆریش له‌سه‌ر تۆو ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، خه‌ڵکانێکی تریش له‌مه‌و دوا دێن و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ برواییانه‌وه‌) سزای به‌سۆیان تووش ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌.

تەفسیر

خوای گەورە فەرمووی بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی نوح، بە ھێمنی و سەلامەتی و ئاسوودەیی لە کەشتییەکە وەرە خوارەوە، وە سەلام و بەرەکەت و ناز و نیعمەتی خۆم دەڕێژم بەسەر ئێوە و ئەو ئوممەتانەیشی کە لە نەوەی ئەو باوەڕدارانەی لە کەشتیەکە لە گەڵتا بوون، وە کەسانێکی تریش کە لە نەوەی ئەمانە کە دواتر بێباوەڕ ئەبن لە دونیادا بۆ ماوەیەک ئەیانژێنین، وە ھێندەیان پێ دەبەخشین کە ژیان و گوزەرانی خۆیانی پێ ببەنە سەر، بەڵام پاشان لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی بە ئازاریان پێ دەچێژین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە