سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:47

قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ

(ئینجا نوح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

تەفسیر

نوحیش (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم من پەنات پێدەگرم و خۆم بە تۆ دەپارێزم کە داوای شتێک بکەم بێ ئاگابم لێی و زانیاریم نەبێت پێی، ئەگەر بێتۆ تۆ لێم خۆش نەبیت و بە میھرەبانی خۆت ڕەحمم پێ نەکەیت ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبم، ئەوانەی کە دواڕۆژی خۆیان زایە کرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە