سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:46
قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ۖ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ
خوای گهورهش فهرمووی: ئهی نوح بهڕاستی ئهو له خێزانی تۆ نهبوو، چونکه بهڕاستی ئهو کرداری چاك نهبوو، کهوابوو داوای شتێکم لێ مهکه که زانیاریت دهربارهی نیه، بێگومان من ئامۆژگاریت دهکهم که کارێك نهکهیت خۆت بخهیته ڕیزی نهفامانهوه.
تەفسیر
خوای گەورە بە نوحی فەرموو: ئەی نوح، ئەو کوڕەت کە داوات لێکردم ڕزگاری ببێت، لەو کەسوکارەی تۆ نییە کە بەڵینم بە ڕزگار کردنیان دابوو، چونکە ئەو بێباوەڕ بوو، بەڕاستی ئەی نوح ئەم داوایەت کارێکی شیاو نەبوو بۆ تۆ، وە ناگونجێت لەگەڵ پلە و پایەی تۆدا، داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت نییە پێی، بێگومان من ھۆشداریت دەدەمێ کارێک نەکەیت بچیتە ڕیزی کەسانی نەفام و نەزانەوە و داوای شتێكم لێ بكەیت كە لەگەڵ زانیاری و حیكمەتی مندا ناگونجێت و جیاوازە .
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە