سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:45

وَنَادَىٰ نُوحٌ رَبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ

(پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که‌) نوح هاواری له خوا کردو جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.

تەفسیر

نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بانگی لە پەروەردگاری کرد و پێی فەرموو: ئەی پەروەردگاری من بێگومان کوڕەکەم لە کەسوکاری من بوو، وە تۆ بەڵێنت پێدابووم کە ڕزگاریان دەکەیت، وە پەیمان و بەڵێنی تۆیش ڕاست و دروستە و ھەرگیز دواکەوتنی نییە، وە زاتی ھەق تەعالایش تۆیش لە ھەموو فەرمانڕەواکان دادپەروەرتر و زاناتری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە