سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:44

وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ

پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه‌، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره‌) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خواو تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.

تەفسیر

دوای ئەوەی لافاوەکە تەواو بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە زەوی و فەرمووی: ئەی زەوی ھەرچی ئاوی لافاوەکە ھەیە قوتی بدەرەوە، وە بە ئاسمانی فەرموو: ئەی ئاسمان بەسە ئیتر باران مەبارێنە، ئەوە بوو وردە وردە ئاوەکە کەمی کرد تاوەکو زەوی وشک بوویەوە، خوای گەورە بێباوەڕانی لەناوبرد، کەشتیەکەیش لەسەر شاخی جودی لەنگەری گرت، وە وترا: کەسانی ستەمکار و بەزێنەرەکانی سنوری خوا کە بێباوەڕ بوون ھەر دوور بن لە ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە