سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:43
قَالَ سَآوِي إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِلَّا مَنْ رَحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ
کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه.
تەفسیر
لە وەڵامی باوکی‌دا کوڕەکەی نوح وتی: دەچمە سەر یەکێک لەو شاخە بەرزانە، ئەمپارێزێت لە لافاوکە و ئاو پێم ناگات، نوحیش پێی وت: ئەمڕۆ ھیچ کەسێک ناتوانێت لە سزای خوا و نوقم بوون لە لافاوەکەدا ڕزگاری ببێت جگە ئەوانە نەبێت کە خوای گەورە بە ڕەحم و میھرەبانی خۆی دەیەوێت ڕزگاریان بکات، لەوکاتەدا شەپۆلێک ھات و کەوتە نێوان نوح و کوڕە بێباوەڕەکەیەوە و لەیەکی جودا کردنەوە، ئەوە بوو کوڕەکەی نوحیش لەبەر بێباوەڕییەکەی بوو بە یەکێک لەوانەی لەناو لافاو و تۆفانەکەدا نوقم بوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە