سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:50

وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ

بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌ر‌ستن و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه هیچ ڕاستیه‌کتان نیه جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن.

تەفسیر

بۆ لای گەلی عادیش ھودی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت)، ھود وتی بە گەلەکەی : ئەی گەلەکەم تەنھا خوای گەورە (اللە) بپەرستن، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵیشی بۆ دامەنێن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بە ھەقتان بۆ نییە، ئێوە ھەر درۆ و دەلەسە ھەڵدەبەستن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە خوا (اللە) شەریک و ھاوەڵی ھەیە لە پەرستندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە