سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:109
فَلَا تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِمَّا يَعْبُدُ هَٰؤُلَاءِ ۚ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ آبَاؤُهُمْ مِنْ قَبْلُ ۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنْقُوصٍ
جا هیج له گوماندا مهبه له پووچهڵی و بێ سوودی ئهوهی ئهو بێ بڕوایانه دهیپهرستن و شوێنی کهوتوون، ئهوهی دهیپهرستن هیچ نیه جگه وێنهی ئهوه نهبێت که باوو باپیریان پێشتر دهیانپهرست، بێگومان ئێمهش بهتێرو تهواو بێ کهم و کوڕی پاداشتی کارو کردهوهیان دهدهینهوه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - ھیچ گومان و دوو دڵ مەبە لە پڕوپوچی و بەتاڵی ئەو خوایانەی موشریک و بتپەرستەکان دەیپەرستن، ئەوان ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی و ژیرییان پێ نییە لەسەر ڕاستی و دروستی ئەوەی دەیپەرستن، بەڵکو تەنھا شتێک ئەوان وا لێ دەکات ئەو بتانە بپەرستن چاولێکەری باوباپیرانیانە، وە دڵنیابە ئێمە بەشی تەواوی خۆیان بێ ھیچ کەم و کورتییەک لە سزای دۆزەخ بۆ تەواو دەکەین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە