سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:110
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی، که‌چی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هه‌ر ئێسته دادگایی ده‌کردن و تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، که‌چی به‌ڕاستی ئه‌و بێ بڕوایانه هه‌ر له‌گوماندان لێی و خه‌ڵکیش تووشی گومان ده‌که‌ن.
تەفسیر
بێگومان ئێمە تەوراتمان بە مو‌سا دا، وە خەڵکی جیاوازی و ناکۆکیان لەناودا بۆ دروست بوو، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا، وە ھەندێکی تریشیان بێباوەڕ بوون پێی، ئەگەر لەبەر ئەو بڕیار و فەرمانە نەبوایە کە خوای گەورە پێشوتر داویەتی کە سزایان بۆ پێش نا‌خرێت بەڵکو خوای گەورە لەبەر حیکمەتێک بۆی دواخستوون بۆ ڕۆژی قیامەت، ئەوا خوای گەورە بڕیار لە نێوانیاندا ئەدا و ئەو سزایەی کە شایستەیانە لە دونیا بۆیان دادەبەزێ، بەڕاستی بێباوەڕان لە بتپەرست و موشریک و جولەکەکان سەبارەت بەڕاستی و دروستی قورئان لە گومان و دوو دڵیدان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە