سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:108
۞ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ۖ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ
ئه‌وانه‌ش که کامه‌ران و به‌ختیار کراون ئه‌وه له به‌هه‌شتدان، بۆ هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆرانکاری) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌خششێکه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت.
تەفسیر
بەڵام ئەوانەی کە خۆشبەخت و بەختەوەر بوون بە باوەڕی ڕاست و دروست و ئەنجامدانی کردەوەی چاکە، تا ئاسمانەکان و زەوی بەردەوام بن بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە، مەگەر کەسانێک لە سەرپێچیکاری باوەڕداران نەبێت پێش ئەوەی خوا بیانخاتە بەھەشتەوە ویستی وابوبێت کە بیانخاتە ناو ئاگرەوە و پاکی کردبێتنەوە لەگوناھ و تاوان، بەراستی ناز و نیعمەتی خوای گەورە بۆ ئەھلی بەھەشت ھەمیشەیی و نەبڕاوەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە