سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:74
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِنْ قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ
پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.
تەفسیر
پاش ماوەیەک لە دوای نوح (سەلامی خوای لێ بێت) چەند پێغەمبەرێکمان نارد بۆ لای گەلەکانیان، پێغەمبەرەکانیش بە چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە چوونە لایان تاوەکو بڕوایان پێ بھێنن، بەڵام بە ھۆی سوور بوونی پێشووتریان لەسەر بێباوەڕی و بە درۆخستنەوەی پێغەمبەرەکان ویستی ئەوەیان نەبوو کە باوەڕ بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بھێنن، جا بۆیە خوای گەورەش مۆری نا بەسەر دڵیان‌دا، ھەروەک چۆن مۆریشمان نا بەسەر دڵی ئەوانەیش کە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرانی پێشووتر، بەو شێوەیە لە ھەموو کات و ساتێکدا مۆریش دەنێین بەسەر دڵی ھەموو بێباوەڕێک کە سنوورەکانی خوای گەورە بە کوفڕ و بێباوەڕی ببەزێنێت و نەیانپارێزێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە