سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:75
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَىٰ وَهَارُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ
جا دوای ئهوان موسا و هاروونمان ڕهوانه کرد بۆ فیرعهون و دارودهستهکهی، هاوڕێ لهگهل موعجیزهی زۆردا که چی ئهوان خۆیان به گهوره زانی و بڕوایان پێ نهکردن، ئهوانه کهسانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
تەفسیر
دوای ماوەیەکیش لە ناردنی ئەو پێغەمبەرانە، موسی وھارونی برایمان نارد (سەلامی خوایان لێ بێت) بۆ لای فیرعەون پاشای میسر و گەورە و ناودارانی گەلەکەی، بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆییان، ئەوە بوو خۆیان بەگەورە زانی و باوەڕیان نەھێنا بەوەی بۆیان ھێنابوون، بەڕاستی ئەوان گەلێکی تاوانبار بوون، چونکە باوەڕیان بەخوا نەھێنا و پێغەمبەرەکەشیان بەڕاست نەزانی و بەدۆریان خستەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە