سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:73
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۖ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ
که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.
تەفسیر
کەچی گەلەکەی بەدرۆیان زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوسا ئێمەیش خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی کە لەناو کەشتیەکەیدا بوون ڕزگارمان کردن، وە کردمانن بەجێنشینی خەڵکانی پێش خۆیان، وە ئەوانەیشیان کەبێباوەڕ بوون بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکان و ھاتنی لافاوەکە لەناومان بردن، جا - ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەلەی کە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) ترساندنی و باوەڕیان پێ نەکرد چی بەسەرھات ؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە