سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:60
وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ
باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.
تەفسیر
ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناو خواوە دەبێت بۆچونیان چۆن بێت لەبارەی ئەو تۆڵە و سزایەی لە ڕۆژی قیامەتدا دووچاریان دەبێت؟ تۆ بڵێیت باوەڕیان وابێت کە خوای گەورە چاوپۆشیان لێ دەکات و لێیان خۆش دەبێت؟ شتی واڕوو نادات و زۆر دوورە، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵی زۆر گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی مۆڵەتیان دەدات و پەلەی نییە لە تۆڵە سەندنەوە لێیان، بەڵام زۆرێک لەوانە ئینکاری ئەو ھەموو ناز و نیعمەتەی خوای گەورە دەکەن و شوکر و سوپاسی ناکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە