سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:61

وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَلَا أَصْغَرَ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ لە ھیچ کارێکدا نابیت، وە ھیچ شتێکیش لە قورئانیان بەسەردا ناخوێنیتەوە، وە ئێوەیش - ئەی باوەڕداران - ھیچ کارێک ئەنجام نادەن ئیللا ئێمە دەتانبینین و ئاگاداری ھەمووین، ئەبیستین و ئەبینین و زانیاریمان ھەیە کاتێک دەست دەکەن بەو وتە و کردەوانە، وە بەئەندازەی تۆزقاڵە زەڕەیەک نە لە ئاسمان و نە لە زەوی لە پەروەردگارت ون نابێت، وە نە لەمە بچوکتر و نە لەوەیش گەورەتر ھیچ ون نابێت و خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ھەر ھەمووی لە پەرتووکێکی ئاشکرا و ڕووندا تۆمار کراوە، ھیچ شتێکی بچووک و گەورەی لێ ون نابێت و ھەمووی ژماردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە