سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:59

قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ

بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئاخو ئەو ڕزق و ڕۆزییەی کە خوای گەورە بۆی دابەزاندوون و منەتی کردووە بەسەرتاندا، ئەوسا ئێوەیش بە ھەوا و ھەوەس و ئارەزووی خۆتان ھەندێکی حەرام دەکەن و ھەندێکی تریشی حەڵاڵ، پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە ڕێگای داون کە کارێکی لەو شێوەیە بکەن و بە ئارەزووی خۆتان ھەندێک شت حەڵاڵ بکەن ھەندێکی تریش حەرام؟ یان نەخێر ئێوە درۆ بە ناو خواوە دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە