سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:4
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ۖ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.
تەفسیر
گەڕانەوەیشتان ھەموو ھەر بۆ لای ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی پاداشت و سزای کاروکردەوەکانتان بداتەوە، خوای گەورە بەمە بەڵێنی ڕاست و دروستی داوە بە خەڵکی وە ھیچ کاتێکیش پێچەوانەی بەڵێنەکەی ڕوونادات، وە ئەو بەدەسەڵاتە لەجێ بەجێکردنیدا، چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بۆ خۆی لە سەرەتاوە دروستکراوەکانی خۆی بە دی دەھێنێت بە شێوەیەک پێشووتر وێنەی نەبووە، وە پاش مردن و تیاچوونیان دەیانگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بە خوا ھێناوە و کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە بە دادگەری پاداشتیان بداتەوە، وە ھیچیش لە چاکەکانیان کەم ناکاتەوە، وە ھیچیش لە گوناھ و تاوانەکانیان زیاد ناکات، ئەوانەیش کە بێباوەڕن بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی خواردنەوەیەکی زۆر گەرمی بێ ئەندازە و سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە ھەموو ڕێخۆڵەکانیان لەت و پەت دەکات، ئەویش ھەموو بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکانی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە