سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:3
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله) یه، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.
تەفسیر
ئەی ئەوانەی سەرتان سووڕ دەمێنێت لەوەھا کارێک پەروەردگاری ئێوە اللە (جل جلالە) وە کە ئاسمانەکانی بەو گەورەییە، وە زەویشی بەو فراوانییە لە شەش ڕۆژدا دروستکردووە، پاشان بەرز و بڵند بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەیەی کە شایستە و شیاوی زاتی ھەق تەعالای ئەو بێت، ئیتر چۆن سەرتان سوڕ دەمێنێت کە خوای گەورە پێغەمبەرێک لە ڕەگەز و جنسی خۆتان بۆ بنێرێت؟! ھەر ئەو بە تەنھا بۆ خۆی کاروباری تەواوی موڵکی فراوانی خۆی بەرێوە دەبات و ھەڵی دەسوڕێنێت، وە ھیچ کەسێک بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی ئەو ناتوانێت شەفاعەت و تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، ئەو زاتەی ئەوە سیفاتی بێت (اللە) تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوەیە، جا بۆیە ئێوەیش تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئاخۆ ئیتر بەم ھەمووە بەڵگە ڕوون و دیارانە پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن؟ ھەرکەسێک بەئەندازەی تۆزقاڵێک ژیری و زانیاری ھەبێت پەند و ئامۆژگاری لەمە وەردەگرێت و باوەڕی پێ دەھێنێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە