سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:5

هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه‌، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.

تەفسیر

خوای گەورە ھەر ئەو زاتەیە کە تیشك و ڕوناکی بە ڕۆژ بەخشیوە و بڵاوی دەکاتەوە، وە مانگیشی ڕووناک کردوەتەوە کە سوود لە ڕوناکیەکی وەردەگیرێت، وە چەند جێگا و مەنزڵگەیەکیشی بۆ دیاریکردووە بە ژمارەی بیست و ھەشت جێگاکەی، مەنزڵگەیش بریتییە لەو ماوەیەی کە لە شەو و ڕۆژێکدا دەیبڕێت، بۆ ئەوەی - ئەی خەڵکینە - بە ڕۆژ ژمارەی ڕۆژەکان و بە مانگیش ژمارەی مانگ و ساڵەکانتان بزانن، خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە ناویاندایە بێھوودە دروست نەکردووە بەڵکو بەھەق و ڕاستی بە دیھێناوە، تاوەکو دەسەڵات و گەورەیی خۆی بۆ خەڵکی بە دیار بخات، خوای گەورە ئەم ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و دیارانەی ڕوون کردوەتەوە بۆ گەل و کەسانێک کە بە دەسەڵاتی ئەو بزانن کە چۆن بەڵگەن لەسەر گەورەیی و ھێز و دسەڵاتی بێ سنووری ئەو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە