سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:27
وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کا‌نیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
تەفسیر
ئەوانەشی خراپەکاریان کردووە لە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، تۆڵەی گشت خراپەیەکیان لە ڕۆژی دواییدا بە ئەندازەی ئەو خراپەیەیە ئەنجامیانداوە لێ دەسەنرێتەوە و بۆیان زیاد ناکرێت، وە زەلیلی و زەبوونی ڕومەتیان دادەگرێت، وە ھیچ ڕێگرێک نییە بتوانێت بەر سزا و تۆڵەی خوای گەورە بگرێت ئەگەر دابەزی بۆیان، ڕوومەت و دەموچاویان بەشێوەیەک ڕەش ھەڵدەگەڕێت دەڵێیت تاریكی شەوێکی ئەنگوستەچاو کراوە بەبەریاندا لەتاو دوکەڵی ئەو ئاگرەی پێی دەبرژێن و دەسوتێن، ئەوانە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی و ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە