سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:26
۞ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
تەفسیر
ئەوانەی کە چاکەکار بوون، ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب و پێویست کردوون لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە پێی ھەستاون، وە وازیان ھێناوە لەوەی حەرامی کردووە لەسەریان لە گوناھ و تاوان و خراپەکاری، پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە چونە بەھەشت، نەک ھەر ھێندە بەڵكو زیاتر لەوە، تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای گەورە، وە ھیچ ڕەشایی و تەپوتۆزێک نانیشێت لە ڕوومەتیان، وە زەلیلی و سەرشۆریش ڕوویان تێ ناکات، ئەوانەی کە بەو شێوەیە وەسفکران بەھەمیشەیی لە بەھەشتدا دەمێننەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە