سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:25
وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَىٰ دَارِ السَّلَامِ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ
خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
تەفسیر
خوای گەورە ھەموو خەڵکی بانگ دەکات بۆ بەھەشتەکەی کە شوێن و جێگای سەلامەتی و ئارامی و دڵنیاییە، خەڵکی لە ھەموو جۆرە بەڵا و ناڕەحەتی و خەم و پەژارەیەک پارێزراو دەبن، وە مردنیش جارێکی تر یەخەیان ناگرێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێک خۆی بیەوێت و بەشیاوی بزانێت ڕێنومایی دەکات بۆ لای ڕێگای ڕاست، بۆ لای ئاینی ئیسلام، کە ئەمانگەیەنێتە ئەم خانەی ئارامی و دڵنیاییەی بەھەشت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە