سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:24
إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالْأَنْعَامُ حَتَّىٰ إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا كَأَنْ لَمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) له‌و‌خۆراکانه‌ی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌و‌سا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).
تەفسیر
نموونەی ژیانی ئەم دونیایە کە تام و لەزەتی لێ دەبینن، لە خێراچون و کۆتایی پێ ھاتنی ھەر وەک ئەو بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دامانبەزاندووە کە ڕووەک و دانەوێڵەکانی زەوی پێ تێکەڵ دەبێت بەسەر ھەندێکی تری‌دا کە خەڵکی لە دانەوێڵە و بەرووبوم و میوەکان دەخۆن، وە ئەوەیشی لە پووش و پەڵاش مەڕ و ماڵات و وڵاخەکان دەیخۆن، تا ئەو کاتەی زەوی بۆ خۆی ڕەنگا و ڕەنگ دەبێت جوانی و قەشەنگی خۆی بە گژ و گیا‌و گوڵ و گوڵزار لە ھەموو ڕەنگێک دەردەخات، وە خاوەنەکەی وادەزانێت دەسەڵاتی ھەیە بەسەر چنین و دروێنەکردنی ئەوەی پێگەیشتووە و سەوز بووە، لەپڕ بە شەو یان بە ڕۆژ فەرمانی ئێمە بۆ وێرانکردن و تێکدانی دێت جا بە ئافات و نەخۆشی یان بە لافاو و بروسکە و تۆفان بێت، وای بەسەر دێت وەک ئەوەی کە دوێنێ ئەو نەبووبێت کە ئاوا بە دار و درەخت و گوڵ و گوڵزار ڕازابوویەوە، ھەروەک چۆن حاڵ و گوزەرانی دونیامان بۆ ڕوونکردنەوە کە چۆن بەخێرایی تێدەپەڕێت ئا بەو شێوەیەش بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کەبیر بکەنەوە پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە