سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:23

فَلَمَّا أَنْجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ۗ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰ أَنْفُسِكُمْ ۖ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ

جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.

تەفسیر

جا کاتێک خوای گەورە نزا و پاڕانەوەکەیانی گیرا کرد، وە لەو ناڕەحەتی و بەڵاو موصیبەتە ڕزگاری کردن، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی خراپەکاری بە بێباوەڕی و گوناهـ و تاوانکردن لەسەر زەوی، - ئەی خەڵکینە - بەخەبەر بێنەوە سەرەنجام و ئۆباڵی زوڵم و ستەم و خراپەکاریتان سزاکەی تەنھا بۆ خۆتانە، خوای گەورە بە زوڵم و ستەم و خراپەکاری ئێوە ھیچ زیانی پێ ناگات، لە ژیانی دونیادا ماوەیەک لەزەتی لێ دەبینن کە کۆتایی دێت و دەڕوات، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵتان پێ دەدەین کە چی گوناهـ و تاوانێکتان ئەنجامداوە، وە سزایشتان دەدەینەوە لەسەر ھەموو کردەوەکانتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە