سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:22

هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ

(ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیرو باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه‌، له‌م ته‌نگانه‌یه‌، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - خوا ئەو خوایەیە کە لە وشکانی و دەریادا بەڕێتان دەکات، لە وشکانی لەسەر پێیەکانتان و بەسواری وڵاخەکانتان بەڕێتان دەکات، وە لەدەریایشدا بەکەشتیەکان، تا کاتێک لە دەریا لەناو کەشتیەکاندان و شنەبایەکی فێنک و خۆشتان بۆ دێت کەشتیەکانتان بەرێوە دەبات و سەرنشینەکانی خۆشحاڵ دەبن پێی، جا لەو کاتەی ئەوان لەناو خۆشی خۆیاندان لەپڕ ڕەشەبا و تۆفان و گەردەلولێکی بەھێز بۆیان دێت، وە شەپۆلی دەریایش لە ھەموو لایەکەوە پەلاماریان دەدات، ئیتر ئەو کاتە چاک دەزانن کە کەوتونەتە ناو گێژاوی دەریا و دەوریان گیراوە و تیادەچن، ئا لەو کاتەدا بەو پەڕی دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە تەنھا ھانا بۆ خوای تاک و تەنھا دەبەن، وە ھەموو بت و پەرستراوەکانی تر لەبیر دەکەن و دەڵێن: ئەی خوایە ئەگەر ئەمجارە ڕزگارمان کەیت لەم بەڵا و موصیبەت و ناڕەحەتیەی کەلەناومان دەبات لە شوکرانەبژێران دەبین بۆ ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی پێت بەخشیوین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە