سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:28

وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنْتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُمْ مَا كُنْتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ

ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه‌: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەو ڕۆژە وەبیر بھێنەرەوە کەتەواوی دروستکراوەکان بۆ لێپرسینەوە و موحاسەبەکردن کۆدەکەینەوە، پاشان بەوانە دەڵێین کە لە دونیادا ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیار دەدا، - ئەی بتپەرست و موشرکینە - ئێوە و ئەوانەیشی کە کردبوتان بە شەریک و ھاوەڵی خوا لە جێگای خۆتان بوەستن و نەجوڵێن، ئەو کاتە ئەوان و خواکانیان لێک جودا دەکەینەوە، ئەوانەی کرابوون بەشەریک و ھاوەڵی خوا و لەبری ئەو دەپەرستران لەو کەسانە جیا دەکەینەوە کە دەیان پەرستن، ئەوانەی کە کرابون بە خوا و لەبری ئەو دەپەرستران خۆیان تەبەڕا دەکەن لەو کەسانەی کە دەیانپەرستن و پێیان دەڵێن: ھەرگیز ئێوە لە دونیادا ئێمەتان نەپەرستووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە