سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:18
وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
(بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
تەفسیر
موشریک و بتپەرستەکان جگە لە خوای گەورە پەرستن و عیبادەتی شتانێک دەکەن نە زیانیان لێ لادەدەن وە نەسودیشیان پێ دەگەیەنن، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەگەر ویست بکات دەتوانێت زیان و سوود بەکەسانی تر بگەیەنێت، ئەوان لەبارەی ئەو بتانەی کردونیان بەخوا و پەرستراوی خۆیان دەڵێن: ئەوان لای خوا تکامان بۆ دەکەن و خوا بەھۆی تاوان و گوناھەکانمانەوە سزامان نادات، تۆیش - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: ئایا ئێوە ھەواڵ بە خوای گەورەی زانا دەدەن کە ھاوەڵ و شەریکی ھەیە؟ لە کاتێکدا ئەو شک نابات لە ئاسمانەکان و زەویدا کەسێک هەبێت شەریک وھاوەڵی ئەو بێت، وە کەسیش نییە بتوانێت تکا بکات بەبێ مۆڵەتی ئەو، خوای گەورە زۆر پاک و بیگەرد و بەرزترە لەوەی موشریک و بتپەرستەکان بە درۆ و بە ناھەقی بۆی ھەڵدەبەستن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە